عێراق

ئەنجوومەنی نوێنەران لێپرسینەوە لە پارێزگاری بانكی ناوەندیی دەكات


لە بارەی دابەزاندنی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لێپرسینەوە لە پارێزگاری بانكی ناوەندی دەكات.

بەپێی نوسراوێكی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕۆژی٤ شەممەی داهاتوو، "مستەفا غالب"پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت، ئامانج لە بانگهێشتەكە لێپرسینەوەیە لە بارەی هۆكارەكانی دابەزاندنی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار و كەمكردنەوەی رێژەی خستنەبازاڕی دۆلار لە لایەن بانكی ناوەندییەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا بە بڕیاری  بانكی ناوەندی، ڕێژەی خستنە بازاڕی دۆلار و نرخی دینار بەرامبەر دۆلار كەم كرایەوە و ئەوەش شڵەژانێكی گەورەی لە بازاڕدا دروست كرد و لە هەندێك شوێن نرخی كاڵا و كەلوپەلی هاوردەكراو زیادی كرد.




مانگ پێشتر - Jan 22 2021 9:51PM
Print Friendly and PDF
زیاتر