جیهان

ئەڵمانیا هاوكارییە سەربازییەكانی بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ناتۆ لە عێراق بەردەوام دەبێت


حكومەتی ئەڵمانیا ئیدانەی پەلامارە تیرۆریستییەكانی شاری بەغدادی كرد و پشتیوانی خۆشی بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ناتۆ لە عێراقدا، دووپاتكردەوە.

لەوبارەیەوە، هایكۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند: بەرلین ئیدانەی پەلامارە تیرۆریستییەكانی ناوەڕاستی شاری بەغداد دەكات، كە بەهۆیەوە ٣٢ كەس كوژراون و زیاتر لە ١١٠ی تریش بریندار بوون، وتیشی: ئەڵمانیا هاوكاری و پشتیوانییە سەربازییەكانی لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ناتۆ لە جەنگی دژی پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش لە عێراقدا، بەردەوام دەبێت.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەبەشێكی تری لێدوانەكەیدا ئاماژەی بەوەشدا: حكومەتی وڵاتەكەی پەیوەندییەكانی لەسەرجەم بوارەكاندا لەگەڵ حكومەتی عێراق، بەتایبەت لە بواری ئەمنیی و ئابووری، فراوانتر دەكات.





مانگ پێشتر - Jan 22 2021 8:52PM
Print Friendly and PDF
زیاتر