کوردستان

٨٥ کەسی تر لە ھەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون


٨٥کەسی تر لە ھەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، زیاتر لە ٩٥٠ تووشبووش چاکبوونەوە و ژمارەی چاکبووانی ڤایرۆسەکە، گەیشتە ٩١ ھەزار و ٥٨١ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ٨٥ کەس توەشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٢ توشبووش گیانیان لە دەستداوە و ٩٥٤ توشبووش چاکبوونەتەوە،ڕاشیگەیاند، تائێستا لە ھەرێمی کوردستان، ١٠٥ ھەزار و ٥٠١ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون،کە لەو ژمارەیە ٩١ ھەزار و ٥٨١ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٣ ھەزار و ٤٥٤ کەسی تریان گیانیان لە دەستداوە.



مانگ پێشتر - Jan 22 2021 8:41PM
Print Friendly and PDF
زیاتر