بەھای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی زیاتر دابەزی و ١٠٠ دۆلار بە ١٦٩ ھەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەمڕۆ ١٠٥ ملیۆن دۆلاری خستەڕوو، کە ٥٥ ملیۆن دۆلاری بە کاش و ٥٠ ملیۆن دۆلاریشی بەحەواڵە بووە، بەراورد بە رۆژی سێشەممە خستنەڕووی دۆلاری بەرێژەی ٤٠% زیادیکردووە.
لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراو لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، ١٠٠ دۆلار بە ١٦٨ ھەزار دینار کرین و فرۆشتنی پێوەکرا، پاش خستەڕووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، بەھای دینار کەمێک بەرزبووەوە و گەیشتە ١٦٧ ھەزار و ٥٠٠ دینار، بەڵام لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو لە ھەرێمی کوردستان و عێراق ١٠٠ دۆلار بە ١٦٩ ھەزار دینارە بە جیاوازی کرین و فرۆشتن.