عێراق

كازمی: هەر كەسێك لە ئاستی لێپرسراوێتیدا نەبێت لە پۆستەكەی دوور دەخرێتەوە


مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند هەركەسێك لە ئاستی لێپرسراوێتیدا نەبێت و توانای پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیانی نەبێت لە پۆستەكەی دوور دەخرێتەوە، ئەوەشی ڕاگەیاندووە، پۆستی ئەمنی بەرپرسیارێتییە و پێویستە سەركردە ئەمنییەكان ئەو بەرپرسیارێتیە لە ئەستۆ بگرن.  كازمی لە وتەیەكیدا لە كۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی جەختی كردووەتەوە لەوەی ڕێگە نادەن بە دووبار بوونەوەی پەلامارەكەی بەغدادی پایتەخت، و وتوشیەتی پەلامارەكەی بەغداد ئاماژەیە بۆ بوونی كێشەیەك و پێویستە ئەو كێشەیەش  زۆر بە خێرای چارەسەر بكرێت. كازمی ئاماژەی بەوەشكردوە ،داعش ڕۆژانە پیلانی هەیە بۆ ئەوەی دزە بكاتە ناو شاری بەغدادەوە، و پلانەكانیشی بۆ دزەكردنە ناو شاری بەغداد شكستی پێهێنراوە. كازمی جەختیشی كردۆتەوە كە رێگە نادەن دامەزراوە ئەمنییەكان ببن بە بەشێك لە ململانێ سیاسییەكان و ئەركیان لەم قۆناغە دروستكردنی سەركردەی بەتوانا و لێهاتووە لەسەر ئاستی ئەمنی و ئابوری و سیاسی.



مانگ پێشتر - Jan 22 2021 7:43PM
Print Friendly and PDF
زیاتر