د. لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆمار لە بەغداد لەگەڵ وەفدێکی عەشایەری کورد لە پارێزگای کەرکوک کۆبووەوە و تاوتوێی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی ئەو شارەیان کرد .
لە میانەی دیدارەکەدا، سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەوە کردەوە کە شاری کەرکوک گرنگییەکی تایبەتی ھەیە و لە سەردەمی رژێمی لەناوچوودا رووبەرووی نادادپەروەری و گۆشەگیری و پەراوێزخستن بۆتەوە، جەختیکردەوە لەسەر پێویستی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی کەرکوک لە پێناو بەدیھێنانی داواکارییەکانی خەڵکی شارەکە.
ھەرلە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی شارەکە و گرنگی دەستپێکردنی پڕۆژەی ستراتیژی و بنیادنانی شار کرا.
لە بەرامبەردا ئەندامانی وەفدەکە باسیان لەو ئاستەنگانە کرد کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە ، ھەروەھا ئەوکێشانەی دانیشتوانی کەرکوک بەدەستیەوە دەناڵێنن.