مەندەلاوی: کاری لە پێشینەمان پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٣ی عێراقە

2023-01-31   |  
فۆتۆ: 
هەژار
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کۆتایی ھاتنی ھەڵبژاردنی سەرۆکی لیژنە ھەمیشەییەکان کارئاسانی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژەیاسا گرنگەکان دەکات و کاری لەپێشینەشیان پەسەندکردنی بودجەیە.

موحسن مەندەلاوی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کۆتایی ھاتنی ھەڵبژاردنی سەرۆکی لیژنە ھەمیشەییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران ھەنگاوێکی گرنگ بوو بۆئەوەی لەئێستا بەدواوە ھەموو پرۆژەیاسا گرنگەکان بەتایبەتی ئەوانەی لە خولەکانی رابردوو پەسەند نەکراوان، بخرێنە سەر مێزی گفتوگۆ بە مەبەستی رێککەوتنی کوتلەکان و دواتر خستنەدەنگدان و پەسەند کردنیان.

وتیشی، لەئێستادا کاری لە پێشینەی ئەنجومەنی نوێنەران پرۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٣ی عێراقە و چاوەڕوانن ئەنجومەنی وەزیران رەوانەی بکات بۆئەوەی ھەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە و لە ماوەیەکی کەمدا پەسەندی بکەن.