عێراق

وەفدێکی ھەرێمی کوردستان دەچێتە بەغداد


وەفدێکی ھەرێمی کوردستان دەچێتە بەغداد و لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، لەسەر پشکی ھەرێم لە پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ کۆ دەبێتەوە.

ئەحمەد سەفار بریاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە لیژنەی دارایی و وەفدێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر پشکی ھەرێم لە پرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ دەکەن، ڕاشیگەیاند، لە ئەگەری دوروستبوونی لێکتێگەشتن لە نێوان لیژنەی دارایی و وەفدەکەی ھەرێم، ئەگەری زۆرە بڕگەکانی نێو پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١، کە تایبەتن بە شایستەداراییەکانی ھەرێم وەک خۆیان پەسەند بکرێن. لە بارەی پرۆژە یاسای بودجەش کە ئێستا لە لیژنەی داراییە، رایگەیاند، پرۆژە یاساکە گۆڕانکاری گەورەی تێدا کراوە و لیژنەکەیان قەبارەی بودجە و خەرجییەکانی کەم کردۆتەوە و داھاتی زیادکردووە، لەو رێگەوە کورتھێنانی بودجە تا ڕادەیەک کەم دەبێتەوە.

ڕۆژی ٥ شەممە دارا ڕەشید وەزیری پلاندانی ھەرێم ڕایگەیاند، وەفدێکی ھەرێم سەردانی بەغداد دەکات، بە مەبەستی ڕێککەوتن لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١، چەند سیناریۆیەکیش بۆ داھات و خەرجییەکان ئامادە کراون.



مانگ پێشتر - Jan 22 2021 6:22PM
Print Friendly and PDF
زیاتر