وەزیری بازرگانی عێراق: رێگە نادەین یاری بە قوتی ھاووڵاتیان بکرێت

2023-01-31   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەسیر غەریری وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، پلانیان ھەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخ لە مانگی رەمەزانی داھاتوودا.

ئەسیر غەریری بە رۆژنامەی سەباحی رەسمی راگەیاندووە، ھەوڵی جدی دەدەن بۆ دابینکردنی تەواوی بەرھەمە خۆراکییەکان لە ماوەی داھاتوودا و لە ڕێی رێکارە بە پەلەکانی حکومەتەوە رێگەنادەن یاری بە قوتی ھاووڵاتیان بکرێت و کۆنترۆڵی نرخی بەرھەمە خۆراکییەکان دەکەن و دەیگەڕێننەوە بۆ نرخی پێشوو. 

وەزیری بازرگانی عێراق بەڵێنیشیدا بە سزادانی بریکارەکانی خۆراک کە پێچەوانەی رێنماییەکانی وەزارەت مامەڵە دەکەن.

سەبارەت بە نرخیش لە مانگی رەمەزاندا وتی، پلان ھەیە بۆ چاودێریکردنی بازاڕ لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان بۆ روبەڕوبوونەوەی ھەر بەرزبوونەوەیەک، بەدووریشی زانی بەرزبوونەوەی نرخ رووبدات، چونکە وەزارەتی بازرگانی پاڵپشتی دابینکردنی بەرھەمەکانی وەک شیر و ئارد و زەیت و شەکر و تەنانەت ھێلکەش دەکات.