فرۆكە جەنگییەكانی توركیا سنوورەكانی باڵەكایەتی بۆردومان دەكەن
فرۆكە جەنگییەكانی توركیا سنوورەكانی باڵەكایەتی و چۆمان و حاجی ئۆمەران بۆردومان دەكەن، بە هۆی بۆردومانەكانیشەوە زیاتر لە ٢٥٠ سەر مەڕوماڵات لە ناوچوون.
پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، لە دوانیوەرۆی ئەمرۆوە فرۆكە جەنگییەكانی توركیا زیاتر لە ٥ جار كوێستانەكانی "دۆڵ ئاڵان" و "بەراسكان" و گوندەكانی "كیكان" و "گوندەزۆر"یان لە سنوورەكانی باڵەكایەتی و چۆمان و حاجی ئۆمەران بۆردومان كردووە و بە نزمیش بە ئاسمانی ناوچەكەدا سوڕاونەتەوە، ئاماژەی بەوەشكرد، فرۆكەكانی توركیا لە گوندێكی سنووری ناوچەكە، شوێنێكی بەخێوكردنی مەڕوماڵاتیان كردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە زیاتر لە ٢٥٠ سەر مەڕوماڵاتی هاوڵاتیان لەناوچوون.
|