وەرزش

لەدوای ٤ ساڵ یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای خۆی دوچاری شكست هات


دواجارو دوای٤ساڵ یانەی لیڤەرپوڵ یەكەم یاری لەنێو ئانفێڵد و لە چالاكییە گەورەكەی پریمەرلیگ دوچار شكست هات و دۆخی لە خولەكەدا دژوارتربوو.

بۆ هەفتەی ١٨ یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای خۆی میوانداری لە یانەی بێرنلی كرد كە ئەمەی دووەمیان تەنها هەنگاوێك لە ناوچەی سوری دابەزینەوە دوربوو.

یارییەكە بەبەهێزییەوە كەوتە ڕێ ، لە گێمی یەكەمدا هەردولا تەواوی هەوڵی خۆیان بەگەڕخست لەپێناو ئەوەی بتوانن گۆڵی پێشكەوتن تۆمار بكەن و هەنگاو بە هەنگاو لە بردنەوە نزیك ببنەوە .

دوای ئەوەی لە بەشی یەكەمی دیدارەكەدا هیچ لایەكیان گۆڵیان بۆ نەكرا بەڵام بۆ گێمی دووەم چاوەڕوانی گۆرانكاری دەكرا،بەتایبەت بۆ یاریزانانی رێدز كە پێشبینی ئەوە دەكرا ئەو گێمە بە تەواوی دەست بەسەر یارییەكەدا بگرن و بە تۆماری گۆڵ بكەن .

بەڵام لەوگێمەشداجەنگاوەرەكانی كلوپ سەركەوتوو نەبوون لە گەیشتن بە ئامانەجەكەیان و بە پێچەوانەوە لە دەقیقەی ٨٣ دوای ئەوەی داوەر فیكەی پەناڵتییەكی بەسودی بێرنلی لێدا،ئاشلی بارنیس توانی زیرەكانە گۆڵی پێ تۆماربكات و بردنەوە بە یانەكەی ببەخشێت.

كە بەو ئەنجامەش لیڤەرپوڵ لەدوای ٤ ساڵ كە دەكاتە ٦٨ یاری لەنێو ئانفێڵد و بۆ پریمەرلیگ دوچاری شكست نەبووە و جیا لەوەش ئەو بردنەوەیەی بێرلنی دەبێتە یەكەم سەركەوتنی ئەو یانەیە لەنێو هەمان یاریگا لەدوای  ١٩٧٤ەوە .

 

 



مانگ پێشتر - Jan 22 2021 3:52PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123