عێراق

لە سنووری پارێزگای دیالە قەدەغەی هاتوچۆ لە ٧ی ئێوارە بۆ ٧:٣٠ی بەیانی ڕاگەیەندرا


بە مەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان لە پەلامارە تیرۆریستییەكان ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای دیالە چەند بڕیارێكی دەركرد، بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری كوردسات نیوز كەوتووە، ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای دیالە بڕیاریداوە، لە سەعات ٧ی ئێوارەوە بۆ ٧ و نیوی بەیانی هاتووچۆی نێوان شاروشارۆچكەكان قەدەغە بكرێت، لە قەزای خانەقینیش تەنیا ڕێگە بە هێڵی هاتووچۆی سەربازیی دەدرێت.

هەروەك بڕیاریش دراوە، كۆڕ و كۆبوونەوە لە كافێ و شوێنە گشتییەكاندا قەدەغە بكرێن تا ئەو كاتەی ڕەوشی ئەمنی لە سەرانسەری عێراقدا ئاسایی دەبێتەوە.

پەلامارە تیرۆریستییەكانی داعش لە بەغداد و جموجوڵەكانیان لە چەند ناوچەیەكی تر وای كردووە، لە سەرانسەری عێراقدا ڕێكاری ئەمنی توند بگیرێتەبەر.



مانگ پێشتر - Jan 22 2021 2:19PM
Print Friendly and PDF
زیاتر