ئەنجومەنی نوێنەران : ھەڵبژاردنی سەرۆکی لیژنەکان پرۆسەیەکی ئازاد و دیموکراتی بووە

2023-01-30   |  
فۆتۆ: 
هەژار
ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی ھەڵبژاردنی سەرۆکی لیژنەکانەوە وەڵامی کوتلەیەک دەداتەوە و دەڵێت پرۆسەیەکی ئازاد و دیموکراتی بووە.

دوای بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەشێک لە لیژنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، کوتلەی ئیشراقە کانون رایگەیاند، لەدرێژەی سیاسەتە ھەڵە و خراپەکانیان لە بەرامبەر بەشێک لە کوتلە و فراکسیۆنەکان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران سەرجەم کوتلەکانی ئۆپۆزسیۆنی لە سەرۆکایەتی لیژنەکان بێبەش کردووە و رێگەی نەداوە ھیچ پەرلەمانتارێکی سەر بەو کوتلانە سەرۆکایەتی لیژنەکان وەربگرن.

لە بەرامبەریشدا ئەنجومەنی نوێنەران لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە، ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لیژنەکان پرۆسەیەکی ئازاد و دیموکراتی بووە و ئەو زانیارییانەشی کوتلەی ئیشراقە کانون بڵاویکردوونەتەوە، دورن لە راستییەوە، چونکە رێگری لە ھیچ کەسێک نەکراوە بۆ سەرۆکایەتی لیژنەکان و جگە لەوەش کوتلەی ئیشراقە کانون ھەر بەشداری ھەڵبژاردنەکەی نەکردووە تا بزانێت رێگری لێدەکرێت یان نا.




 زۆرترین خوێندراو