چین ناوچەیەك كەرەنتین دەكات كە نزیكەی ٥ ملیۆن كەسی تێدایە
بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆڤید-١٩ لە هەرێمی (هیلۆنگجیانگ) لە باكوری خۆرهەڵاتی چین دەسەڵاتداران كەرەنتینەی گشتییان لەو شارە ڕاگەیاند. دەسەڵاتداران كەرەنتینەیان لە ناوچەی (سویهوا) ڕاگەیاند كە نزیكەی ٥ ملیۆن كەسی تێدا دەژی.
بە گوێرەی بڕیارەكە قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و كەسەكان لە ١٢ی كانوونی دووەمەوە كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە . بە پێی ئەو بڕیارە دەسەڵاتدران ڕێگە بە هیچ كەسێك نادەن لە گەڕەكەكانیان بێنە دەرەوە و ڕۆژانە پێداویستیەكانیان پێدەگەیەنن.
فەرمانبەرانی نەهێشتنی پەتاكان و پاراستن لێیان بە بەردەوامی لە دەروازەی هەموو گەڕەكەكاندا چاودێری كارەكانی قەدەغەكردنی هاتووچۆ دەكەن و لەسەر تابلۆی گەورە بە ڕەنگی سوور نوسراوە هاتنە ناوەوەی خەڵك و ئۆتۆمبێل لە دەرەوە بۆ ناو گوندەكە قەدەغەیە.
دەسەڵاتداران ڕاشیانگەیاندووە کە لە ناوچەی (هیلۆنگیانگ) ٦٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوە بە بێ ئەوەی نیشانەكانیان تووشبوونیان لەسەر دەركەوێت.
|