عێراق

كازمی: هەر كەسێك لە ئاستی لێپرسراویەتیدا نەبێت لە پۆستەكەی دوور دەخرێتەوە


مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند هەر كەسێك لە ئاستی لێپرسراوێتیدا نەبێت و توانای پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیانی نەبێت لە پۆستەكەی دوور دەخرێتەوە، ئەوەشی ڕاگەیاندووە پۆستی ئەمنی بەرپرسیاریەتییە و پێویستە سەركردە ئەمنییەكان ئەو بەرپرسیاریەتیە لە ئەستۆ بگرن.

كازمی لە وتەیەكیدا لە كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی جەختی كردووەتەوە لەوەی ڕێگە نادەن بە دووبارەبوونەوەی پەلامارەكەی بەغدادی پایتەخت، و وتووشیەتی پەلامارەكەی بەغداد ئاماژەیە بۆ بوونی كێشەیەك و پێویستە ئەو كێشەیەش زۆر بە خێرای چارەسەر بكرێت.

كازمی ئاماژەی بەوەشكردووە داعش ڕۆژانە پیلانی هەیە بۆ ئەوەی دزە بكاتە ناو شاری بەغدادەوە، و پلانەكانیشی بۆ دزەكردنە ناو شاری بەغداد شكستی پێهێنراوە. كازمی جەختیشی كردووەتەوە كە ڕێگە نادەن دامەزراوە ئەمنییەكان ببن بە بەشێك لە ململانێ سیاسییەكان و ئەركیان لەم قۆناغە دروستكردنی سەركردەی بە توانا و لێهاتووە لەسەر ئاستی ئەمنی و ئابوری و سیاسی.

مانگ پێشتر - Jan 22 2021 2:00PM
Print Friendly and PDF
زیاتر