جیهان

ئەسیوبیا سەبارەت بە بەنداوی نەهزە هۆشداری دەداتە سودان


حكومەتی ئەسیوبیا هۆشداریی دایە سودان لە هەوڵەكانی لایەنی سێهەم بۆ پەلكێشكردنی هەدوو وڵات بۆ جەنگ.

ئاژانسی هەواڵی ئەسیوبیا لە زاری ژەنەراڵ بورهانۆ جولا سوپاسالاری ئەو وڵاتە داوای لە سودان كردووە نەچێتە ژێر باری گوشاری لایەنی سێهەمەوە و داوای لەو وڵاتە كردووە خۆی بە دوور بگرێت لە بەرپاكردنی جەنگ لە بری ئەو لایەنە و لە بری ئەوە باشتر وایە سودان پابەند بێت بە چارەسەركردنی ناكۆكیە سنوریەكان لەگەڵ ئەسیوبیا لە ڕێی وتووێژەوە.

ئەو كاربەدەستە سەربازیەی ئەسیوبیا ئاماژەی بەوەشكردووە ئەسیوبیا و سودان پەیوەندیی درێژخایەنیان لە نێواندا هەیە و ئەدیس ئەبابا ڕۆڵی بەرچاوی گێڕاوە لە چارەسەركردنی قەیرانە سیاسیەكانی سودان.

سوپاسالاری ئەسیوبیا ئاماژەی بەوەشكردووە لایەنێكی سێهەم سوپای سودان هاندەدات سەروەریی خاكی ئەسیوبیا پێشێل بكات بە مەبەستی پەكخستنی وتوویژەكانی تایبەت بە بەنداوی نەهزە.



مانگ پێشتر - Jan 22 2021 11:17AM
Print Friendly and PDF
زیاتر