ھەسەدە ٣٢ چەکداری داعشی لە سنوری کۆبانێ دەستگیرکرد

2023-01-27   |  
فۆتۆ: 
هادی
لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی "تۆڵەسەندنەوە شەھیدانی رەقە" لە کۆبانێ، ٣٢ چەکداری داعش دەستگیرکران.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە رایگەیاند، لە چوارچێوەی ھەڵمەتی “تۆڵەسەندنەوە لە شەھیدانی ڕەقە” کە لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژھەڵاتی سوریا و ھێزەکانی ھەسەدە بە پاڵپشتی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپراسیۆنەکە دەستیپێکردووە و ھێزە ھاوبەشەکان پشکنین و ھێرشی بۆ سەر تیرۆریستانی داعشن لە ناوچەکانی "کەرەمە و سیرین و مەنسورە و شاری ڕەقە" دەستپێکردووە.

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ٣٢ بەکرێگیراو و گومانلێکراو لە چوارچێوەی ھەڵمەتەکەدا دەستگیرکران کە لەنێو دەستگیرکراوەکانی شاری رەقە دوو ئەندامی تیرۆریستی داعش ھەیە کە ئاسانکارییان بۆ ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییەکان کردووە.