جیهان

پرتوگال: زۆرترین ڕێژەی گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا


لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپا پرتوگال، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو، زۆرترین ڕێژەی گیان لە دەستدانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرد.

لە پرتوگاڵ لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوو (٢٢١) حاڵەتی گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، ئەوەش بەرزترین ڕێژەی گیان لە دەستدانە لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپا، لەو ماوەیەش نزیكەی (١٤) هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتاكە تۆماركراوە.

تەندروستی ئەو وڵاتەش هۆشداریداوە لە تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و تەواوی ڕێكارەكانی خۆپارێزیش لە پرتوگال توند كراونەتەوە.

مانگ پێشتر - Jan 22 2021 10:36AM
Print Friendly and PDF
زیاتر