عێراق

هەواڵگری هۆشداری دەدات لە پیلانی داعش بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەك پەلاماری تیرۆریستی تر


هەواڵگری وەزارەتی ناوخۆی عێراق هۆشداری دەدات لە پیلانی داعش بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەك پەلاماری تیرۆریستی تر و پێشنیاری دووبارە دانانەوەی دیوارە كۆنكرێتییەكانیش دەكرێتەوە.

هۆبەی هەواڵگری لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: شانە نوستووەكانی داعش پیلانیان هەیە بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەك پەلاماری تیرۆریستی، بۆ بە ئامانجكردنی حوسێنییەكان و چەند مزگەوتێك لە كاتی بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی. دەشلێن "لە چەند سەعاتی داهاتوو شاری بەغداد، بە تایبەت ناوچەی ڕەسافە لە ژێر زەنگی مەترسیدا دەبێت".

هاوكات بەشێك لە دامەزراوە ئەمنییەكان پێشنیاری دووبارە جێگیكردنەوەی دیوارە كۆنكرێتییەكانیان كردووە لە ناو شاری بەغداد، كە پێشتر لە سەردەمی عادل عەبدولمەهدی هەڵگیرابوون، بەڵام (یەحیا ڕەسوڵ) وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ڕەتیكردەوە ئەو پلانە جێبەجێ‌ بكەن.

مانگ پێشتر - Jan 22 2021 9:58AM
Print Friendly and PDF
زیاتر