ئابوری

بانكی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی دۆلار كەم دەكاتەوە


ڕۆژی پێنجشەممە بانكی ناوەندیی عێراق بە ڕێژەی لە سەدا ٤٠ فرۆشتنی دۆلاری بە زیادكردنی ئاشكرا كەم كردووەتەوە، بە جۆرێك بڕەكەی گەیشتووەتە ٣ ملیۆن و ٢٢٥ هەزار دۆلار، بە بەهای ١٤٦٠ دینار بۆ هەر دۆلارێكی ئەمریكی، ئەویش بە بەراورد لەگەڵ ڕۆژی پێشووتردا كە ٦ ملیۆن و ٧٥٩ هەزار دۆلار بووە.

لەو كاتەوەی كە بانكی ناوەندیی عێراق بەهای دیناری لە بەرامبەر دۆلاردا نزم كردووەتەوە، خواست لەسەر دۆلار بە شێوەیەكی بەرچاو كەمبووەتەوە.



مانگ پێشتر - Jan 22 2021 9:48AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123