جیهان

بایدن پلانی ئیدارەكەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا ڕاگەیاند


جۆو بایدن سەرۆكی نوێی ئەمریكا فەرمانێكی جێبەجێكاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا ئیمزاكرد و بڕیاریدا، لە ماوەی ١٠٠ ڕۆژدا ١٠٠ ملیۆن كەس بە ڤاكسینی كۆرۆنا بكوتن.

بایدن لە وتەیەكدا ڕایگەیاند، بودجەیەكی زۆر بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا تەرخان دەكەن و لە ماوەی ١٠٠ ڕۆژدا ١٠٠ ملیۆن كەس بە ڤاكسینی كۆرۆنا دەكەن.

بایدن بەستنی ماسكی بە كارێكی نیشتمانی ناوبرد و داوای لە هاوڵاتیانی ئەمریكا كرد لە ماوەی ١٠٠ ڕۆژی داهاتوودا ماسك ببەستن.

وتیشی، میكانیزمی دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا شكستخواردوو بووە و ئیداری پێشوو شكستی هێناوە لە سیاسەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتاكە.

سەرۆكی نوێی ئەمریكا ڕوونیشیكردەوە، ڕەوشی كۆرۆنا لە چەند مانگی داهاتوودا بەرەو خراپتر دەڕوات بەڵام دواتر باش دەبێت. ئەوانەشی سەردانی ئەمریكا دەكەن كەرەنتین دەكرێن.

مانگ پێشتر - Jan 22 2021 9:16AM
Print Friendly and PDF
زیاتر