مستەفا كازمی ژمارەیەك بەرپرسی وەزارەتی ناوخۆی دوورخستەوە
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە دوای كردەوە خۆكوژییەكانی بەغداد گۆڕانكاری گەورەی لە دەزگا ئەمنییەكاندا كرد و ژمارەیەك بەرپرسی باڵای لە وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای هەواڵگری دوورخستەوە.
سەرۆك وەزیرانی عێراق، برٍیاریدا بە دوورخستنەوەی بریكاری وەزیری ناوخۆ بۆ كاروباری هەواڵگری و بەڕێوەبەری گشتی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی ناوخۆ و فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی و بەڕێوەبەری بەشی هەواڵگری لە ئۆپراسیۆنەكانی بەغداد هەروەها فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدادیی گواستەوە بۆ وەزارەتی بەرگری .
لە دوو كردەوەی خۆكوژیدا لە گۆڕەپانی "تەیەران" و ناوچەی "بابلشەرقی"، كە ٢ ناوچەی میللیین لە شاری بەغداد، ٣٢ كەس كوژراون و ١١٠ كەسیش برینداربوون، كە نزیكەی ٤٠ لە بریندارەكان كارمەندی تەندروستی بوون.
تەقینەوەكانی بەغداد كاردانەوەی فراوانیان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی عێراق، لێكەوتەوە و دەزگا ئەمنییەكانیش لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە دەستپێكردووە.
|