عێراق

حەسەن كەعبی: ٤٦ دۆسیەی گەندەڵی وەزارەتی كارەبا ڕادەستی دادگاكان كراون


حەسەن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاشكرایكرد، دەیان دۆسیەی گەندەڵیی وەزارەتی كارەبا، ڕەوانەی دادگاكان كراون.

حەسەن كەعبی كە هاوكات سەرۆكی لیژنەی لێكۆڵینەوەی تایبەت بە گرێبەستەكانی وەزارەتی كارەبایە، ڕایگەیاند، لیژنەكەیان بەردەوامە لە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی گرێبەستەكانی تایبەت بە وەزارەتی كارەبا.

وتیشی، تا ئێستا ٥٦ دۆسیەی گەندەڵیی دراوەتە دەستەی دەستپاكی، كە ٤٦یان تایبەتن بە گرێبەستەكانی وەزارەتی كارەبا و ڕادەستی دادگا تایبەتەكان كراون.

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارە لیژنەكەیان چەند دۆسیەیەكی تری گەندەڵیی تایبەت بە وەزارەتی كارەبا، ڕادەستی دەستەی دەستپاكی و دیوانی چاودێری دارایی، بكات.

مانگ پێشتر - Jan 21 2021 4:39PM
Print Friendly and PDF
زیاتر