کوردستان

ھەرێم ئامادەکاری بۆ رەشنوسی بودجەی ٢٠٢١ دەکات


وەزارەتی دارایی و پلاندانانی ھەرێم سەرقاڵی ئامادەکردنی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی ھەرێمن، ھەفتەی داھاتووش وەفدێکی ھەرێم سەردانی بەغداد دەکات.

"د.دارا رەشید" وەزیری پلاندانانی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەپێی ئەو رۆژمێرەی ئامادەکراوە، ئامادەکاری بۆ داڕشتنی پرۆژەیاسای بودجەی ھەرێم دەکەن، لەگەڵ وەزارەتەکانیش کۆدەبنەوە.

وتیشی، داھاتی نەوتی و نانەوتی و خەرجییەکان و قەرزەکان لە پرۆژە یاسای بودجەدا جێگیرکراون، چاوەڕوانیش دەکرێت پێش مانگی ئادار رەشنوسی پرۆژەکە تەواو بکرێت.

سەبارەت بە رێککەوتنی ھەرێم و بەغدادیش رایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو وەفدێکی ھەرێم سەردانی بەغداد دەکات، بەمەبەستی رێککەوتن لەسەر یاسای بودجەی ٢٠٢١، چەند سیناریۆیەکیش لەسەر داھات و خەرجییەکان ئامادەکراوە.



مانگ پێشتر - Jan 21 2021 1:40PM
Print Friendly and PDF
زیاتر