عێراق

تورکیا سەرقاڵی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی سەربازییە لە عێراقدا


لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، تورکیا سەرقاڵی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی سەربازییە لەناو خاکی عێراقدا.

ھەرێم کەمال ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، تورکیا سەرقاڵی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی فراوانە لەناو خاکی عێراق، ئۆپرسیۆنەکەش بەبێ رەزامەندی حکومەتی عێراق ئەنجام نادرێت. 

وتیشی، بەغداد بەمەرجی کشانەوەی ھێزەکانی تورکیا لە عێراق رەزامەندی لەسەر بەڕێوەچوونی ئۆپراسیۆنەکە نیشان دەدات، بەو پێیەی تورکیا نزیکەی ٣٠ بنکەی سەربازیی لەناو عێراق ھەیە.

بەوتەی ھەرێم کەمال، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای تورکیا نابنە ھۆی چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵکو پێیوستە بە دانوستان و گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکرێن.



مانگ پێشتر - Jan 21 2021 1:31PM
Print Friendly and PDF
زیاتر