تەندروستی

لەبارەی گیانلەدەستدان بە ڤاکسینی کۆرۆنا روونکردنەوە دەدرێت


تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان بەھۆی پێدانی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا، تۆمار نەکراوە.

رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند، تاکە ڤاکسین بەشێوەیەکی بەربڵاو لە جیھاندا بەکاردەھێنرێت، ڤاکسینی فایزەرە، تائێستاش ھیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان بەھۆی پێدانی ڤاکسینەکە بە ھاوڵاتیان، تۆمار نەکراوە.

روونکردنەوەکەی رێکخرای تەندروستی جیھانی لەکاتێکدایە، ھەفتەی رابردوو لێپرسراوانی نەرویژ، رایانگەیاند، ٢٣ کەسی بەساڵاچوو کە ڤاکسینی فایزەریان پێدراوە، گیانیان لەدەستداوە و لێکۆڵینەوەکانیش لەبارەی ھۆکاری گیانلەدەستدانیان، بەردەوامە.

رێکخراوی تەندروستی جیھانی ئاماژەی بەوەشکردوە، بە وردی چاودێری ئەو وڵاتانە دەکەن کە ڤاکسینی فایزەر بەکار دەھێنن.



مانگ پێشتر - Jan 21 2021 1:17PM
Print Friendly and PDF
زیاتر