جیهان

جارێکی تر دیموکراتەکان بوونەوە بە زۆرینە


لە دوای ١٠ ساڵ جارێکی تر دیموکراتەکان بونەوە بە زۆرینە لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، سەرۆکی دیموکراتەکانیش داوا دەکات رێگری بکرێت لە کەسانی تێکدەر کە ئامانجیانە دیموکراسیەت لە ئەمریکا ناشرین بکەن.

دوای سوێندخواردنی ھەر دوو کاندیدی براوەی دیموکراتەکان " رافائیل وارنۆک و جۆن یۆسوف" لە ویلایەتی جۆرجیا لەبەردەم سەرۆکی نوێ ئەنجومەنی پیران، جارێکی تر دیموکراتەکان دوای ١٠ ساڵ جگە لەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەران و کۆشکی سپی بونە یەکەم، لە گرنگترین ناوەندی بریاردانیشدا لە ئەنجومەنی پیران بونەوە بە زۆرینە. 

بڕیاریشە یەکەم کاریان سزادانی ئەو کەسانە بێت کە رۆژی ٦ی کانونی دووەم ھەڵیانکوتایە سەر بینای کاپیتۆڵ و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.



مانگ پێشتر - Jan 21 2021 1:13PM
Print Friendly and PDF
زیاتر