عێراق

بەھۆی دوو تەقینەوە لە بەغداد چەندین کەس بوونە قوربانی


لە دوو تەقینەوەدا لەناوەڕاستی بەغداد، دەیان کەس بوونە قوربانیی. 

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکرد، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو تەقینەوەی یەک لەدوای یەک لە گۆڕەپانی تەیەران و ناوچەی باب شەرقی رویانداوە و تەقینەوەکان خۆکوژی بوون. 

بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانیش ٢١ کەس کوژراون و ٤٤ کەسی تریش برینداربوون ، ھەر بەھۆی تەقینەوەکانەوە ناوچەی سەوز داخرا.



مانگ پێشتر - Jan 21 2021 12:00PM
Print Friendly and PDF
زیاتر