ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر ١٣ کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەردا دەگرێت
ئاسایشی سلێمانی دەستی بەسەر زیاتر لە ١٣ کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەردا گرت.
"پشتیوان بەھادین" بەڕێوەبەری نەھێشتنی ماددەی ھۆشبەر لە ئاسایشی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە باندێکی قاچاخچێتی بۆ بردنەدەرەوەی ماددەی ھۆشبەر، لە ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشی بازگەکان و ئاسایشی سلێمانی زیاتر لە ١٣ کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری تریاک دەستی بەسەرداگیراوە.
راشیگەیاند، چەند کەسێکی ئەو باندە دەستگیرکراون، فەرمانی دادوەر بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی تریش دەرچووە کە تا ئێستا ماونەتەوە و دەستگیرنەکراون.
|