کوردستان

ھاتووچۆی ھەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە


بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر ئاگاداری شۆفێران و ھاووڵاتیان دەکاتەوە، بەھۆی بەفربارین و دابەزینی پلەکانی گەرمانەوە لەئێسادا رێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆسەر چیای سەفین و ناحیەی ھیران گیراوەو وەکو بەدیل دەتوانن رێگای شەقڵاوە-ھیران بەکاربھێنن.

بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر رایگەیاندووە، سەرجەم شوفێران وھاوڵاتیانی ئاگادار دەکەینەوە، بەھۆی دابارینی بەفرو دابەزینی پلەکانی گەرماوە رێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆسەرچیای سەفین وناحیەی ھیران لەکاتی ئێستادا گیراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەرچەندە تیمەکانی رامالینی بەفری سەر بە بەرێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی ھەولێر لەکاتی ئیستا خەریکی رامالینی بەفرن، بەلام بەھۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ٥ پلەی ژێر سفر مانەوەی ئەوکەمە بەفرەی سەر رێگایەکە دەکات بەشەختەو بەستەلەک وەزۆر مەتەسیدارتری دەکات لەبەفرەکە.

دەسڵیت، شوفێران وەکو رێگای بەدیل دەتوانن رێگای شەقڵاوە ھیران بەکاربێنن.



مانگ پێشتر - Jan 21 2021 10:59AM
Print Friendly and PDF
زیاتر