جیهان

بایدن میکانیزمی دادگاییکردنی ترامپ بۆ ئەنجومەنی پیران جێدەھێڵێت


"جین ساکی" وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا میکانیزمی دادگاییکردنی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بۆ ئەنجومەنی پیران جێدەھێڵێت. 

وتەبێژەکەی کۆشکی سپی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دوای بەڕێوەچونی رێوڕەسمی سوێندخواردنی جۆ بایدن وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا رایگەیاند، بایدن دڵنیایە لەوەی کە ئەنجومەنی پیران دەتوانێت ئەرکە دەستورییەکانی بەجێ بھێنێت و بەردەوامیش بێت لە بەڕێوەبردنی کارەکانی گەلی ئەمریکا، بۆیە میکانیزمی دادگاییکردنی ترامپ بۆ ئەو ئەنجومەنە جێدەھێڵێت.

سەبارەت بە یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنییش کە بایدن لە کۆشکی سپیدا ئەنجامی دەدات، "جین ساکی" رایگەیاند، رۆژی ھەینی بایدن یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ جاستن ترۆدۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ئەنجام دەدات و لە پەیوەندییەکەدا دۆسیە ھاوبەشەکان تاوتوێ دەکەن.



مانگ پێشتر - Jan 21 2021 10:39AM
Print Friendly and PDF
زیاتر