عێراق

ئیدارەی بایدن کاریگەری لەسەر چارەسەری ئاڵۆزییەکانی تاران و واشنتۆن دەبێت


نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق پێی وایە، ئیدارەی نوێی ئەمریکا کاریگەری لەسەر چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن دەبێت.

نوری مالیکی کە سەرۆکی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسایە، رایگەیاند، دەستبەکاربوونی ئیدارەی نوێی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی جۆ بایدن، کاریگەری دەبێت لەسەر کۆتایی ھاتنی قەیرانەکان لەناوچەکە و لە ھەمان کاتدا دەرفەتێک بۆ کەمبوونەوەی ئاڵۆزیی و ناکۆکییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران، دەڕەخسێنێت.

نوری مالکی بەپێویستی زانی سەرجەم ھێزە بیانییەکان خاکی عێراق جێبھێڵن و تەنھا راوێژکار و راھێنەرە سەربازییەکان، بۆ مەشقپێکردنی ھێزەکانی سوپا و پۆلیسی عێراق، بمێننەوە.



مانگ پێشتر - Jan 21 2021 10:15AM
Print Friendly and PDF
زیاتر