شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە
ئاسمانی ھەرێم ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئاسمانی باکور و ناوەڕاستی ھەرێم بگۆڕێ بۆ نیمچە ھەور، بەڵام لە ناوچەکانی خۆرھەڵات و باکوری خۆرھەڵاتی ھەرێم، ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران و بەفر بە تایبەتیش لە ناوچە شاخاوییەکان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، نزمترین پلەکانی گەرما دادەبەزێت بۆ ژێر سفر لە سەنتەری شارەکانی سلێمانی و دھۆک، لە ناوچە شاخاوییەکانیش پلەکانی گەرما دادەبەزێت بۆ چەندین پلەی ژێر سفر.
|