جیهان

كاندیدێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: توركیا وەك هاوپەیمانێك مامەڵەی نەكردووە


كاندیدێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بارەی كڕینی سیستمی بەرگری ئێس٤٠٠ لەلایەن توركیا، دەڵێت، ئەنقەرە وەك هاوپەیمانێكی واشنتۆن، مامەڵەی نەكردووە.

ئەنتۆنی بلینكن كاندیدی جۆو بایدن بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ڕایگەیاند، لە بەرامبەر كڕینی سیستمی بەرگری ئێس٤٠٠ لە ڕووسیا، ئیدارەی واشنتۆن پێداچوونەوە بە سزاكانی سەر توركیا دەكات و سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئەو وڵاتەدا تاووتوێ دەكرێت.

وتیشی، توركیا ئەندامی ڕێكخراوی ناتۆیە، بەڵام وەك هاوپەیمانێكی ئەمریكا و ڕێكخراوەكە مامەڵەی نەكردووە.

لێدوانەكەی ئەنتۆنی بلینكین لە كاتێكدایە، مانگی پێشوو، ئیدارەی ئەمریكا، لە بەرامبەر كڕینی سیستمی بەرگری ئێس٤٠٠ لە ڕووسیا، زنجیرەیەك سزای بەسەر توركیادا، سەپاند.

مانگ پێشتر - Jan 20 2021 9:23PM
Print Friendly and PDF
زیاتر