ھێشتا ئاسەوارەکانی یەکەم ھێڵی شەمەندەفەر لە گەرمیان ماوە

2023-01-12   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەلەبەرچاوگرتنی پێگەی گرنگی ناوچەکە لە ڕووی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان، بۆ یەکەمجار لە سەردەمی ھەردوو دەوڵەتی عوسمانی و سەفەویدا یەکەم ھێڵی شەمەندەفەر لە سنوری ناحیەی قۆرەتوو دروستکراوە، کە تاوەکو ئێستا ئاسەوارەکانی ماوەتەوە. دانیشتووانی ناوچەکەش دەڵێن، لەرابردوو ئێستاش ناوچەکەیان جێگەی بایەخبووە و پێویستی بەئاوڕلێدانەوەی زیاترە.