پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودیە بەرەو ئاسایی بوونەوە ھەنگاو دەنێت و ئاڵوگۆڕی بازرگانیش لە نێوانیاندا بەرەوپێش چووە.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، لە دوای دەستپێکردنی گفتوگۆ و دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعودیە بە مەبەستی ئاساییکردنەوەی سەرجەم پەیوەندییەکانی نێوانیان لە ھەموو بوارەکاندا، کەرتی بازرگانی ئاڵوگۆڕی شمەک و کاڵا لە نێوان تاران و ریاز بەشێوەیەکی بەرچاو گەشەی کردووە.
ماڵپەری ئێران بزنزیش ئاماژەی بەوەکردووە، رێژەی ھەناردەی کاڵا و شمەکە جیاوازەکان لە ئێرانەوە بۆ سعودیە زۆر زیادکردووە بەتایبەتی لە ھەردوو ساڵی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢دا و ھەوڵەکانیش بەردەوامن بۆئەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکانیان زیاتر گەشەپێبدەن.