جیهان

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕەتیكردەوە لێپرسراوێكی باڵای تاران لەگەڵ تیمی بایدن كۆبووبێتەوە


وەزیری دەرەوەی ئێران ڕەتیكردەوە لێپرسراوێكی باڵای تاران، لەگەڵ تیمی جۆو بایدن سەرۆكی نوێی ئەمریكا، كۆبووبێتەوە.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند، باڵیۆزی ئێران لە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، بە هیچ جۆرێك لەگەڵ تیمی نوێی ئیدارەی واشنتۆن لە نیویۆرك كۆنەبووەتەوە.

وتیشی، مەجید تەخت ڕەوانچی ماوەی سێ‌ هەفتە لە تاران بووە و لە كاتی گەڕانەوەشی بۆ نیویۆرك، بۆ ماوەی یەك هەفتە، كەرەنتین كراوە.

پێشتر، ڕۆژنامەی لۆفیگارۆ بڵاویكردبووەوە، باڵیۆزی ئێران لە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، لەگەڵ تیمی جۆو بایدن سەرۆكی نوێی ئەمریكا، كۆبووەتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران، لە بەشێكی تری لێدوانەكەیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، هێرشی توندی كردە سەر ئیدارەی پێشووی واشنتۆن و ڕوونیكردەوە، ڕۆژی چوار شەممە، ئیدارەی تڕەمپ چووە زبڵدانی مێژووەوە.

مانگ پێشتر - Jan 20 2021 8:03PM
Print Friendly and PDF
زیاتر