عێراق

هەفتەی داهاتوو بۆ دووەم جار پێداچوونەوە بە ماددەكانی پڕۆژەیاسای بودجەدا دەكرێت


هەفتەی داهاتوو بۆ جاری دووەم پێداچوونەوە بە ماددەكانی پڕۆژەیاسای بودجەدا دەكرێت، ئەگەری زۆری ئەو ماددانەشی تایبەتن بە هەرێم دەستكاری بكرێن.

"شیروان میرزا" ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە كوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بڕیارە هەفتەی داهاتوو جارێكی تر ماددە و بڕگەكانی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ پێداچوونەوەیان بۆ بكرێت، ئەوەی پێویستی بە هەواركردنەوە هەبێت دەستكاری دەكرێت بۆ ئەوەی ئامادە بكرێت بۆ دەنگدان، لەو چوارچێوەیەشدا پێداچوونەوە بەو ماددانەشدا دەكرێت كە پەیوەندیان بە پشكی هەرێمی كوردستانەوە هەیە.

وتیشی، دەستكاری ماددەكانی تایبەت بە پشكی هەرێمیش دەكرێت، بەو ئاڕاستەیەی پابەندبوونی سەر هەرێم زیاد دەكرێت، ئامانجی نوێنەرانی كوردیش ئەوەیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم گرەنتی بكرێت.

"شیروان میرزا" جەختیشیكردەوە، چەند سیناریۆیەك بۆ گرەنتی كردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەیە، هەنگاو بە هەنگاو گفتوگۆی لەسەر دەكەن تا دەگەنە ڕێككەوتن لەسەر دابینكردنی مووچە.

مانگ پێشتر - Jan 20 2021 8:00PM
Print Friendly and PDF
زیاتر