داھاتی بڵاوکراوەی ھەفتەی یەکەمی ٢٠٢٣ی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەرین ھەشت ملیار و ١٨٨ ملیۆن دینار بووە.
ڕۆژانە لە ماڵپەری شەفافیەت سەرجەم داھاتی نانەوتی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین بە وردەکاریەوە دەخرێتە ڕوو کە تێیدا داھاتی کۆکراوەی فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی ئاشکرا دەکرێت.
ماڵپەری شەفافیەت لە شەش گەنجینەو ٢٧ وەزارەت و دەستەو ٦٠٠ فەرمانگە پێکھاتووە، ئەمەش ھەوڵێکە بۆ شەفافکردنی داھاتەکانی سنوری سلێمانی.
ڕۆژانە لە ماڵپەری شەفافیەت سەرجەم داھاتە نانەوتییەکانی سلێمانی بڵاودەکرێتەوە .