پڕۆژەی ڕێگەوبانی گەڕەكی مامۆستایانی چەمچەماڵ دواكەوتووە
دانیشتوانی گەڕەكی مامۆستایان لە قەزای چەمچەماڵ گردبوونەوەیەكیان ئەنجامدا و داوایانكرد پڕۆژەی قیرتاوكردنی ڕێگەوبانی گەڕەكەكەیان تەواو بكرێت، ئاماژە بەوەش دەكەن ماوەی چەند ساڵێكە ڕێگەوبانی گەڕەكەكەیان تەواو نەكراوە و لە هەموو وەرزەكانی ساڵ گرفتیان بۆ دروست دەبێت.
شارەوانی چەمچەماڵیش دەڵێت، لە چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین جار داوای بودجەیان كردووە بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی ڕێگەوبانی ئەو گەڕەكە و پارەكە تەرخان نەكراوە.
|