ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بەرزبووەوە و لە ٨٠ دۆلار نزیک بوەوە

2023-01-06   |  
فۆتۆ: 
لاڤە
ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەرزبووەوە و لە ٨٠ دۆلار نزیک بووەتەوە.

ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی وزەی جیھان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەڕێژەی ١% رووی لە بەرزبوونەوە کرد و گەیشتە ٧٩ دۆلار و ٦٣ سەنت، نرخی نەوتی تەکساسیش ٩١ سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە ٧٤ دۆلار و ٥٨ سەنت. 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە، کە لە ماوەی دوو رۆژی کردنەوەی بازاڕ لەسەرەتای ئەمساڵدا، زیاتر لە ٩%ی بەھاکەی لەدەستدا، کە لە ساڵی ١٩٩١ەوە لە ساڵی نوێدا نرخی نەوت بەو رێژەیە دانەبەزیوە.