جیهان

ھەدەپە: ئەردۆغان و ھاوپەیمانەکانی ھەوڵی داخستنی پارتەکەیان دەدەن


"بەرکات قار" ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان ئاماژە بە ھەوڵەکانی دەسەڵاتدارانی تورکیا دەکات بۆ داخستنی پارتەکەیان.

ئەو ئەندامەی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" رایگەیاندووە، ھاوپەیمانی کۆماری کە لە پارتی داد و گەشەپێدان و بزووتنەوەی نەتەوەیی پێکھاتوون، ھەوڵدەدەن بۆ داخستنی پارتەکەیان. 

دەشڵێت، ئەگەر "رەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆکی تورکیا رەزامەندی لەسەر ئەو پێشنیارە بدات ئەوا ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو لەدەستدەدات، چونکە ھەر خۆی یاسایەکی داناوە بۆ رێگری کردن لە داخستنی پارتە سیاسییەکان.

رۆژنامەی "جمھوریەت"ی تورکیاش رایگەیاندووە، "ئەردۆغان" لە یەکەم ھەنگاوی بۆ سنوردارکردنی چالاکییەکانی ئەو پارتە کوردییە، ھەڵدەستێت بە رێگری کردن لە ھاوکارییەکانی وەزارەتی دارایی و گەنجینە بۆ "ھەدەپە" کە بە ٥٧ ملیۆن و ٥٥٠ ھەزار لیرە دەخەمڵێندرێت.



مانگ پێشتر - Jan 20 2021 1:04PM
Print Friendly and PDF
زیاتر