عێراق

هەفتەی داهاتوو بۆ دووەم جار پێداچونەوە بە ماددەكانی پڕۆژە یاسایی بودجەدا دەكرێت


ھەفتەی داھاتوو بۆ جاری دووەم پێداچونەوە بە ماددەکانی پڕۆژە یاسایی بودجەدا دەکرێت.

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو جارێکی تر ماددە و بڕگەکانی پڕۆژە یاسایی بودجەی ٢٠٢١ پێداچونەوەی  بۆ بکرێت، ئەوەی پێویستی بە ھەوارکردنەوەبێت دەستکاری دەکرێت بۆ ئەوەی ئامادەبکرێت بۆ دەنگدان، لەو چوارچێوەیەشدا پێداچونەوە بەو ماددانەدا دەکرێت کە پەیووەندیان بە پشکی ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە.

وتیشی، دەستکاری ماددەکانی تایبەت بە پشکی ھەرێمیش دەکرێت، بەو ئاڕاستەیەی پابەندبوونی سەر ھەرێم زیاد دەکرێت، ئامانجی نوێنەرانی کوردیش ئەوەیە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم گرەنتیبکرێت.

شیروان میرزاجەختی لەوەشکردەوە، چەند سیناریۆیەک بۆ گرەنتی کردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم ھەیە، ھەنگاو بە ھەنگاو گفتوگۆی لەسەر دەکەن تا دەگەنە رێککەوتن لەسەر داینکردنی مووچە.

 



مانگ پێشتر - Jan 20 2021 11:06AM
Print Friendly and PDF
زیاتر