تەندروستی

تەندروستی عێراق هۆشداریی لە سەرهەڵدانی شەپۆلێكی قورسی كۆرۆنا دەدات


وەزارەتی تەندروستی عێراق هۆشداریی لە سەرهەڵدانی شەپۆلێكی قورسی كۆرۆنا دەدات.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هۆشداریی دەدات، لەوەی ژینگەی ئێستا لەبارە بۆ سەرهەڵدانی شەپۆلی دوەمی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەوەش هەڕەشە لەسەر سیستمی تەندروستی و ئەوەی لەماوەی رابردوودا بەدەستهێنراوە دروست دەكات.

هاوكات"د. هێرش حەیدەر"سەرپەرشتیاری تیمی ڕوبەڕوبونەوەی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی بە كوردسات نیوزی راگەیاند، لە ئێستادا بەشێكی زۆری وڵاتانی دراوسێ‌ و ناوچەكە، شەپۆلێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاوی تێدا بەدی كراوە، ئەو وڵاتانەش لە رێگەی كاروباری بازرگانی یاخود بەهۆی سەردانكردنی مەزارگەكان ئەگەری بڵابونەوەی ڤایرۆسەكە لە عێراقیش هەیە.

وتیشی، پێویستە پێش بڵاوبونەوەی شەپۆلی نوێی كۆرۆنا رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ بەرگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە.



مانگ پێشتر - Jan 19 2021 9:53PM
Print Friendly and PDF
زیاتر