١٠ لە کەسایەتییە سیاسییەکانی جیھان کە زۆرترین فۆلۆوەرسیان ھەیە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبوک و تویتەر
ماڵپەری " Social Brakers" تایبەت بە بازاڕی ئەلکترۆنی، ڕیزبەندی ١٠ لە سەرکردە و کەسایەتییە سیاسییەکانی جیھان کە زۆرترین فۆلۆوەرسیان ھەیە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبوک و تویتەر ئاشکراکردووە و لەپلەی یەکەمیشدا باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا دێت.
ماڵپەرەکە بە پێی ئەو ڕیزبەندییەی ئامادەیکردووە ڕایگەیاندووە ، باراک ئۆمابا سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا لەپلەی یەکەمدایە و خاوەنی ١٨٣ ملیۆن فۆلۆوەرسە لە ھەردوو تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک و تویتەر ، لە پلەی دووەمی ڕیزبەندییەکەش سەرۆک وەزیرانی ھندستان " ناریندا مۆدی " دێت کە خاوەنی ١٦٠ ملیۆن فۆلۆوەرسە.
ھاوکات ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پلەی سێیەمدایە وخاوەنی ٦٨ ملیۆن فۆلۆوەرسە ، دوا بەدوای ئەویش ھیلای کلینتۆن وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا دێت خاوەنی ٣٩ ملیۆن فۆلۆوەرسە و لە پلەی چوارەمدایە.
ھەر بە پێی ئەو ماڵپەڕە ،زۆرە لە سەرکردە و کەسایەتییە سیاسییەکانی جیھان لە ئێستادا لە بەکارھێنانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی "فەیسبوک ، تویتەر ، ئینستاگرام ، یوتیوب " دا خاوەن سەکۆیەکی بەھێزن و لە ڕێگەیەوە بیروڕا و بۆچوونی سیاسی خۆیان بۆ زۆرترین کەس دەردەبڕن .
ئەمەش وێنە ئەو ڕیزیبەندییە کە ماڵپەری جیھانی " Social Brakers " تایبەت بە بازاڕی ئەلکترۆنی بڵاوکردووەتەوە :
|