لە مانگی ڕابردوودا داھاتی نەوتی عێراق زیاتر لە چوار ملیار دۆلار بووە
وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا زیاتر لە ٨٨ ملیۆن بەرمیل نەوتی ھەناردەکردووەو داھاتەکەشی زیاتر لە ٤ ملیار دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، لە کانونی یەکەمی ساڵی رابردوودا ٨٨ ملیۆن و ٢١١ ھەزار و ٧٥٠ بەرمیل نەوت ھەناردە کراوە، داھاتەکەشی ٤ ملیار و ٢٣٥ ملیۆن و ٣١٣ ھەزار دۆلار بووە.
ڕونیشیکردووەتەوە، زیاتر لە ٣ ملیۆن و ١٦ ھەزار بەمیل لە کێلگە نەوتییەکانی کەرکوکەوە ھەناردەی بەندەی جەیھانی تورکیا کراوەو داھاتەکەشی زیاتر لە ١٤٦ ملیۆن و ٢٧٢ ھەزار دۆلار.
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاشیگەیاندووە، ٣١ کۆمپانیای جیھانی لە ماوەی ئەو مانگەدا نەوتیان لە عێراق کڕیوە.
عێراق دووەمین گەورەترین بەرھەمھێنی نەوتە لە ڕێکخراوی "ئۆپیک" و رۆژانە و لە کاتی ئاساییدا نزیکەی ٤.٦ ملیۆن بەرمیل نەوت بەرھەم دەھێنێت.
|