ئابوری

بۆ یەکەمجار بەھای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزترین ئاستی تۆمارکرد


بۆ یەکەمجار بەھای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزترین ئاستی تۆمارکرد و نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٤٦ ھەزار دینار.

ئەمڕۆ بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان گەیشتە ١٤٦ ھەزار دیناری عێراقی، لە دوای بڕیاری دابەزاندنی بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار ، واتە لە ڕۆژی ٢٠ی مانگی ڕابردوو تاوەکو ئێستا یەکەمجارە بەھای دۆلار ئەو نرخە بەرامبەر دینار تۆماربکات. ئابووریناسان پێشبینی دەکەن لە دوای جێگیرکردنی بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار لە پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق و کەمبوونەوەی خستنەبازاڕی دۆلارلەلایەن بازرگان و ھاووڵاتیانەوە، بەھای ١٠٠ دۆلار لە سەرووی ١٤٧ ھەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێ، نرخی ھەر مسقاڵێک زێڕیش لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان دوو ھەزار دینار بەرزبوویەوە.



مانگ پێشتر - Jan 19 2021 5:32PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123