وەرزش

زیدان پشتگیری ئەستێرەیەكی دەكات و بۆ یاری داهاتووش دوری دەخاتەوە


سەرباری ئەو ئاست ناجێگیر و خراپەی كە ئیدین هازاردی بەلژیكی  ڕیاڵ مەدرید پێشكەش دەكات ، بەڵام هێشتا لەلای زینەدین زیدانی ڕاهێنەری یاریزانێكی پەسەندە و بروای بە تواناكانی ئەو یاریزانە هەیە.

هازارد كە لە یاریی یانەكەی بەرامبەر بە ئەتلەتیك بیلباو لە جامی سوپەر ئاستێكی خراپی پێشكەش كرد و یەكێك بوو لە هۆكارەكانی شكستی یانەكەی ، ئەمە وایكرد ڕەخنە و گلەی و گازندەكان لەو یاریزانە روو لە زیاد بوون بكات .

بەڵام بە پێی زانیارییەكانی پێگەی دیڤینسا سێنتراڵ زیدان دوای گەرانەوەیان بۆ مەدریدی پایتەخت لەگەڵ هازارد كۆبۆتەوە و پێی راگەیاندووە كە هیچ گوێ بەو قسەو رەخنانە نەدات كە لەڕێی تۆرە كۆمەڵایەتییەكانەوە دەكرێتە سەری .

ئەو سەرچاوەیە تیشكی خستووەتە سەر ئەوەش كە زیدان ئەستێرە بەلژیكیەكەی دڵنیا كردووەتەوە كە بڕوا و متمانەی تەواوی پێیەتی و بە كارێكی سروشتیشی داناوە كە لەدوای ئەو پێكانە زۆرانەی كە رووبەڕوی ئەو یاریزانە بووە ئەو ئاستە پێشكەش بكات ، بەڵێنیشی پێداوە كە لە داهاتوودا زیاتر پشتی پێ ببەستێت

بەڵام سەرباری ئەوستایش كردنە زیدان بە هازاردی ڕاگەیاندووە كە بۆ یاری داهاتوویان لە جامی شای ئیسپانیا كە ڕووبەڕوی یانەی دیپۆرتیڤۆ ئەلكۆنێل دەوەستنەوە بەشداری پێ ناكات و بانگهێشتی ئەو یارییە ناكات .



مانگ پێشتر - Jan 19 2021 3:41PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123