وەرزش

لەیكەرز لە یاریگای خۆیدا بە گۆڵدن ستەیت وۆریەرز دۆڕا


لە یارییەكانی ئێن بی ئەی و لە یاریی لوتكەی ئەم جەولەیەدا تیپی گۆڵدن ستەیت وۆریەرز لە دەرەوەی یاریگای خۆی شكستی بە لۆس ئەنجلس لەیكەرزی هەڵگری نازناوەكە هێنا.

لەیكەرز لە دوو چارەكی یەكەمی یارییەكەدا بە جیاوازی ١٦ خاڵ لە پێش میوانەكەیانەوە بوون، بەڵام دواتر یاریزانانی گۆڵدن ستەیت بە سەركردایەتی ستیفن كۆری هەموو شتێكیان پێچەوانە كردەوە و لە كۆتاییدا یارییەكەیان بە جیاوازی دوو خاڵ و بە ئەنجامی ١١٥ خاڵ بەرامبەر بە ١١٣ خاڵ لە لەیكەرز بردەوە.

كۆری لەم یارییەشدا پێشەنگی گۆڵكارەكان بوو بە تۆماركردنی ٢٦ خاڵ و لە تیپی لەیكەرزیش دێنیز شرودەر ٢٥ خاڵی هەبوو.



مانگ پێشتر - Jan 19 2021 1:00PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123