وەرزش

زلاتان پێشەنگی میلانی كرد بۆ سەركەوتن بەسەر كالیاری-دا


لە یەكەم یارییدا دوای گەڕانەوەی بۆ پێكهاتەی سەرەكی یانەی ئەیسی میلان، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ پێشەنگی تیپەكەی كرد بۆ سەركەوتنێكی گرنگ بەسەر یانەی كالیاریدا.

میلان كە لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاریی دەكرد، بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی بردەوە.

سەرەتا و لە دەقەی ٧ زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ بە لێدانێكی سزا گۆڵی یەكەمی ڕۆسەنێری هێنا و نیوەی یەكەم بەو تەنیا گۆڵە كۆتایی هات.

دوای تێپەڕبوونی ٧ دەقە بەسەر نیوەی دووەمیشدا زلاتان بە تۆماركردنی گۆڵی دووەم سەركەوتنی میلانی لە یارییەكەدا مسۆگەركرد.

لە دەقەی ٧٤ی یارییەكەدا داوەر ئەڵكسیس سالیمایكریسی بەرگریكاری میلانی بە كارتی سور كردە دەرەوە، بەڵام ئەو بڕیارە كاریگەری لەسەر ئەنجامی یارییەكە دروست نەكرد و میلان بە سێ خاڵەوە یاریگای جێهێشت.

بەم سەركەوتنەش كۆی خاڵەكانی میلان بۆ ٤٣ بەرزبووەوە و پلەی یەكەمی ڕیزبەندیان لە ئینتەرمیلان وەرگرتەوە.



مانگ پێشتر - Jan 19 2021 12:51PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123